هەڵەچنی ئاسۆ
وردبین و خێرا بۆ پێداچوونەوەی دەقی کوردی
هەڵەچنی ئاسۆ چیت بۆ دەکات؟
هەڵەی ئیملایی دەستنیشان دەکات و پێشنیاز دەخاتە بەردەست بۆ ڕاستکردنەوەی
هەڵە بەرچاوەکانی خاڵبەندی دەدۆزێتەوە و بەیەکجاری ڕاستیان دەکاتەوە
نووسینە جۆربەجۆرەکانی وشەکان دەناسێتەوە و پێشنیاز بۆ باوترینیان دەدات
زانیاری لەسەر ڕێنووسی کوردی
کتێبخانەی ڕێنووس
کۆگای گرنگترین سەرچاوەکانی ڕێنووس و خاڵبەندیی زمانی کوردی
پوختەی ڕێنووس
بڕیارەکانی ڕێنووسی کوردی بە نموونە و سەرچاوەوە
پوختەی خاڵبەندی
شێوازی بەکارهێنانی نیشانەکانی خاڵبەندی لە دەقی کوردیدا
بیروڕای بەکارهێنەران
دیاکۆ هاشمی
ئەو هەڵەچنەی لە مێژە چاوەڕێ کراوە. هەوڵێکی دیجیتاڵی بۆ یەکدەستکردنی ڕێنووسی کوردی. «هەڵەچنی ئاسۆ» دەروازەیەک بەرەوە ڕێنووسێکی بێهەڵە و پێویستییەک بۆ هەر نووسەرێک. بە کرتەیەک هەڵەی ڕێنووسی و پێشنیازی گونجاو ببینە.
دیاکۆ هاشمی
ڕێنوێنکاری زمان
ئەحمەد کەریم
«هەڵەچنی ئاسۆ» ھەوڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە کە دەتوانێت پەرە بە دروستنووسیی زمانی کوردی بدات؛ پێم وایە ئەم ھەڵەچنە دەتوانێت ببێت بە ھاوڕێیەکی جێمتمانەی ھەر کەسێک کە بیەوێت دەقێکی ڕەوان و بێھەڵە بنووسێت.
ئەحمەد کەریم
مامۆستا
کوورش عەبدی
هەڤدە ساڵ تەجروبەی وەرگێڕان و تایپکردنی ڕۆژانە بە کوردی یەک شتی بۆم دەرخست. هەرچەندە شارەزای زمان و ڕێنووس بیت، دەست هەر هەڵە دەکات و چاو هەموو هەڵەکان نابینێت. دەبێت کەسێکی دووەم پێداچوونەوەی نووسراوەکەت بکات. لێرەدایە کە «هەڵەچنی ئاسۆ» دێتە هاناتەوە! هەڵەچنێکی بە ڕواڵەت سادە بەڵام بە ناوەڕۆک بەهێز کە بەقەد پێنووس بۆ هەر نووسەرێکی کورد پێویستە!
کوورش عەبدی
وەرگێڕی فەرمیی دەسەڵاتی دادوەری